به بۆنه‌ی په‌نجاو یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی رایدهگهێنێت: بەبۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی مامۆستایان و گەورە زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان دەكەم.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانیی نەمر هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاراستەی بەهێزتركردنی ڕۆڵی مامۆستایان و گەورەپیاوانی ئایینی بۆ پتەوكردنی بنەماكانی دینداری و خواناسی و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی و، هەروەها هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە سەرجەم ناوچە و شار و گوندەكانی كوردستان.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هاوتەریبیش مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە قۆناغی خەبات و شۆڕشدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرزكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی خەڵك و ناساندنی مافەكان و ڕەتكردنەوەی زوڵم و بندەستی.
سه‌رۆك بارزانی راشیدهگهێنێت: هەروەها ڕۆڵ و كاریگەریی یەكێتیی زانایان و مامۆستا و پیاوانی ئایینی زۆر بەرز دەنرخێنم كە لەو كاتەی تیرۆر هەڕەشەیەكی گەورەیە لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا بە حیكمەت و شارەزاییان لە بنەما پیرۆزەكانی ئایینی هۆكارێكی بەهێز بوونەوە بۆ ئەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر نەتوانێت لەناو گەلەكەمان شوێن و پێگە بكاتەوە.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندووه: بەبۆنەی ئەو یادە گرنگە هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.
خودای گەورە پشت و پەنای هەموو لایەكمان بێت.
یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی له 21/9/1970 له‌هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت و له پێناو خزمه‌تی ئیسلام و دۆزی ره‌وای گه‌لەکەمان و خزمه‌تی زانایانی ئایینی و کۆکردنەوەیان لەدەوری یەک رێکخراودا له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌مر دامه‌زرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.