بڕیارە ڕۆژی 27ی ئەیلوول، پێشانگەیەكی گەشتیاریی مەزن لە شاری دهۆك بكرێتەوە كە هاوتایە لەگەڵ رۆژی جیهانیی گەشتیاری.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لەژێر چاودێریی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی گشتیی گەشتوگوزار پێشانگەیەكی گەشتیاریی مەزن لە شاری دهۆك دەكاتەوە كە تێیدا كۆمپانیا و ناوخۆیی، عێراقی و بیانییەكان بەشدار دەبن و بەرهەمەكانی خۆیان نمایش دەكەن.
ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتیاریی هەولێر و یەكێك لە سەرپەرشتیارانی پێشانگەكە ڕایدهگهێنێت، ئەمە یەكەم جارە پێشانگەیەكی لەو جۆرە لە شاری دهۆك بكرێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ دەستبەكاربوونی چەند پرۆژەیەكی گەشتیاریی مەزن لە شارەكەدا، وەك پرۆژەی هەپیی پارک لەسەر چیای زاڤا و چەندان پرۆژەی دیكە.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پێشانگەكە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.