ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، 20ـی ئەیلوولی 2021 دوو خوشکی ژاپۆنی ناویان چووە کتێبی گینسەوە و ڕیکۆردی بهتهمهنترین دووانەی جیهانیان تۆمار کرد.
دووانەکە تەمەنیان گەیشتووەتە 107 ساڵ و 300 ڕۆژ، کە ڕیکۆردی بهتهمهنترین دووانەی جیهانیان تۆمارکرد.
خوشکە دووانەکە ناویان "ئۆمێنۆ سومیاما" و "کوم کوداما"ـەیە، کە ڕیکۆردی دووانە "کێن ناریتا" و "جێن کانی"ـییان شکاندووە کە ئەوان تەمەنیان 107 ساڵ و 175 ڕۆژ بووە.
بەهۆی ئەو دۆخەی کە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە درووستبووە، بڕوانامەی فەرمی گینس بۆ ئەو خوشکانە نێردراوە کە لە ناوچە جیاجیاکانی ژاپۆن دەژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.