Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 14:12

هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌: پێکهێنانی 2 لیوا هاوبه‌شه‌که‌ بۆ پارێزگاری کردنه‌ له‌ناوچه‌ کوردستانییه‌کان

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانان و سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌  تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، هەردوولا کۆكبوون، لەسەر گرنگی پێکهێنانی ئەو دوو لیوایە،  لە پێناو پاراستنی خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنوردارکردنی چالاکی تیرۆرستانی داعش.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21 ى 9 ى 2021 ، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت: لە دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی کراو جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه‌ لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، هەردوولا کۆكبوون، لەسەر گرنگی پێکهێنانی ئەو دوو لیوایە،  لە پێناو پاراستنی خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنوردارکردنی چالاکی تیرۆرستانی داعش.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆسەی مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە، گرنگیدانی زیاتر بەو بوارە بەشێکی تری دیدارەکەی نێوان سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگەو  گەورە راوێژکارەکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.