Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 12:07

پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوی پێکدادانی تووە سپی روونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دارستانی سلێمانی، لەبارەی گرژییەكانی شەوی ڕابردووی گوندی تووە سپی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات. 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا ، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و چەند ئەفسەرێک چوونە سنووری گوندی تووە سپی.

 پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: لەکاتی ڕێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازەدروستکراو، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕووید.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات لەناو قەرەباڵغییەکەدا تەقە لەهێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد ڕووبەڕووی مەفرەزەکان بوونەوە، لە ئەنجامیشدا

عەمید – ئاری ڕەئوف بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و شەش کارمەند برینداربوون.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: پۆلیسی دارستان پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.