Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 11:21

له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاوه‌ڕۆی ستراتیژی جێ به‌جێ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكی كۆماری لە شاری هەولێر، ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئەو گەڕەكە دروست دەكرێ و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەیەكی پێویستی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج كرد.
  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی گەڕەكی كۆماری لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (36,969,000) سی و شەش ملیۆن و نۆ سەد و شەست و نۆ هەزار دینار.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو پرۆژەیە گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لەو گەڕەكە چارەسەر دەكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكانیشی بەرزتر دەكاتەوە و لە داهاتوودا پرۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێت.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.