Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 11:21

وه‌زیری شاره‌وانی: ئێستا 469 پرۆژە لەژێر جێبەجێکردندان

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات ئێستا كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار لە قۆناغی جێبەجێكردندان كه‌ كۆی گشتی پڕۆژه‌كان 469 پڕۆژه‌یه‌.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند كە هەندێ له‌و پڕۆژانه‌ ساڵانی پێشوو لەژێر جێبەجێكردن بوونە، بەڵام تەواونەكراون، ئێستا درێژە بە تەواوكردنیان دەدرێت و هەروەها ئەو پرۆژانەشی كە لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاریان لەسەر دراوە، ئێستا كاركردن تێیاندا بەردەوامە و بەشێكیشیان تەواوبوونە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان.

لەبارەی پرۆژەكانی سێكتەری شارەوانی، ساسان عەونی دەڵێ: تەنیا لە سێكتەری شارەوانی ئێستا 469 پرۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پرۆژانەش زیاتر لە 2 ترلیۆن و 120 ملیار دینارە و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی پرۆژەكان دەشڵێ: ئەو پرۆژانە بەشێكیان پرۆژەی بەردەوامن و بەشێكی تریان تازە دەستبەجێبەجێكردنیان كراوە و كاریان تێدا دەكرێت و بەشێكیشیان تەواو كراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.