Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 11:21

قه‌ڵادزێ.. بە زیاتر لە 106 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای ڕاپەڕین و لە ناو شاری قەڵادزێ پرۆژەیەك جێبەجێ دەكرێت كە گرفتی بارزۆری چەند محاویلەیەك چارەسەر دەكات.

پرۆژەكە بریتییە لە دانانی چەند محاویلەیەك بە توانای جیاواز لە گەرەكی هەنارۆك لەسەر فیدەری 5ی وێستگەی شەهید فارووق.

تێچووی پرۆژەكە بریتییە لە  106 ملیۆن و 571 هەزار و 600 دینار و لەلایەن كۆمپانیای شازەكارەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ماوەی 45 رۆژدا كارەكانی تەواو دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.