ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی چه‌ند ڕاوێژكارێك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیاری كرد و ده‌ستبه‌كاربوون.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زیندین مه‌ولوود بریکاری وەزارەت لە مەڕاسیمێکدا چەند پۆستێکی نوێ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەستبەکار بوون.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرسانی تازە کرد و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ خواستن.
پۆسته نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دران به:- پ.ی.د دیار جه‌باری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، ئه‌میل ئه‌ستفیان ملحم ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، فارس جوهر محمد ئاژگه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌ت، ته‌یب زرار عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.