وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌ری ده‌خه‌ن تیمه‌كانیان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ستوون و ته‌لی کارەبای ئەو گوندانەن کە بە هۆی تۆپبارانه‌كانی تورکیاوە پچڕاون.
وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ئامێدی خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی کارەبای گوندەکانی (ئووره، دشيش، سەرەروو و ئەدنێ)ن کە بە هۆی تۆپبارانه‌كانی تورکیاوە پچڕاون و ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌و گوندانه پچڕاندووه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاشدهگهیهنێ: ئه‌مه بۆ جاری نۆیەمە کارەبای ئەم دەڤەرە بە هۆی تۆپبارانەكانهوە دەپچڕێت و تیمەکانی کارەبای ئامێدیش هەموو جارێک سەرەڕای مەترسی لەسەر گیانیان لەسەر چاککردنی کارەبای ناوچەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە بەردەوامن.
لای خۆیه‌وه دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شەڕ و پێکدادانەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە سنوورەكانی باشووری كوردستان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەتان هاووڵاتی و زیان گەیاندن بە گیان و موڵک و ماڵیان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب، 165 هێرشی ئاسمانی، و 274 گولـلە تۆپ، و 6 هێرشی سەرزەمینی ئەنجامدراون كە بەھۆیەوە زیاتر لە 800 گوند چۆڵکراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.