هاوپەیمانی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی راگەیاند کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات ئاراستەی سعوودیە کرابوو.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیەەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە حووسییەکان فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوانی بۆمبڕێژكراو دیکەیان ئاراستەی شاری خەمیس مشێت باشووری رۆژئاوای سعوودیە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی تێکشکاندووە.
تا ئێستا حووسییەکان هیچ راگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
دوێنێش هاوپهیمانیی عهرهبی تێكشاندنی دوو فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی بۆمبڕێژكراوی حووسییهكانی راگهیاند کە ئاراستەی هەمان ناوچەی سعوودیە کرابوون.
حووسییەکان ناو بە ناو بە مووشەک و فڕۆكهی بێفڕۆكهوان، ناوچەکانی باشوور و باشووری رۆژئاوای سعوودیە دەکەنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.