لە قۆناغی سێیەمی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، یانەی چێڵسی بە جیاوازی لێدانەكانی سزای یەكلایی كەرەوە لە یانەی ئەستۆن ڤیلای میوانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی شازدە.
لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوچواردا، تیمۆ ڤێرنێری ئەڵمانی گۆڵێكی بۆ چێڵسی به لێدانی سهر تۆماركردو میواندارهكانی به گۆڵێك پێشخست، پاشان یاریزان كامێرۆن ئارچێر دهرفهتێكی قۆستهوهو گۆڵی بەرامبەری ئەستۆن ڤیلای بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
بە تەواوبوونی هەردوو كاتی یاسایی و زیادكراوی یاری بەم ئەنجامە، پەنابرایە بەر لێدانەكانی سزای یەكلایی كەرەوەو لە ئەنجامدا، چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێناو گەیشتە قۆناغی شازدەو لەم قۆناغەش بلوز ڕووبەڕووی یانهی ساوسهامپتۆن دەبێتەوە.
چێڵسی سهرکهوتنی بهسهر ئهستۆن ڤیلا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.