له رووداوێكی ده‌گه‌مه‌ن و نامۆدا ، له ناوچه‌ی تامان لیستاری بوترای وڵاتی مالیزیا ،مه‌یموونێك بێچووه سه‌گێك بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ڕفێنێت.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێل"ی به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه،بێچووه سه‌گێكی ره‌نگ سپی و ره‌شی ته‌مه‌ن دوو هه‌فته‌یی ، له‌لایه‌ن مهیموونێكهوه بۆماوه‌ی سێ رۆژ رفێندرا، به‌جۆرێك بێچووه‌كه‌ی له‌باوه‌شی خۆی كردبوو، له‌سه‌ر دره‌ختێكی زۆر به‌رزدا ئهوسهرو ئه‌وسه‌ری پێده‌كرد.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك ،له‌پیاوانی به‌هاناوه‌چوون ،زۆر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی دار و به‌رده‌وه مه‌یموونه‌كه ناچار بكات،بێچووه سه‌گه‌كه فڕێ بدات،به‌ڵام بێ سوود بوو ، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌ندی یارییه‌كی ئاگرین به كار بهێنن ،به‌و شێوه‌یش پلانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو ،مه‌یموونه‌كه بێچووه سه‌گه‌كه‌ی فڕێ‌دا.
شایانی باسه سه‌گه‌كه ،دوای پشكنین ده‌ركه‌وت ته‌ندروستی زۆر باشه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.