له قۆناغی سێیه‌می جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به جیاوازی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی میوانداری برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی شازده.
له خوله‌كی چوارده‌دا، تانگی ندۆمبیلی فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ تۆتنهام تۆماركرد، پاشان هاری كین ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری تۆتنهام گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیستوسێ به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی سیی و هه‌شتیشدا، به‌رگریكاری به‌لجیكی، لیاندێر دێندۆنكێر گۆڵێكی بۆ ولڤه‌رهامپتۆن تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو تیپی له گێمی یه‌كه‌م كه‌مكرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، هێرشبه‌ری پۆرتوگالی دانیێل پۆدێنسی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی هه‌رچوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو یانه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه جێبه‌جێ كرا‌و له‌ئه‌نجامدا، تۆتنهام به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی شازده‌و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێرنلی ده‌كات .
تۆتنهام گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگڵته‌را
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.