ئەمڕۆپێنجشەم پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دەستبڕین و فێڵکردن ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردوون، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستی پێ كرد و توانرا تۆمه‌تبار (ئـ. ح. یـ) له‌دایكبووی 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند كه تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 456 و 457 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
هەروەها پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌شی له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بووه له چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.