وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌ستانی كاره‌بای پێوه‌ری زیره‌كی گه‌یانده شاره‌دێی خورماڵ و جه‌ختیشی كرده‌وه له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ته‌واوی هاوبه‌شانی كوردستان ده‌بنه خاوه‌ن پێوه‌ری زیره‌ك.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یەکەم رۆژی بەستنی پێوەری زیرەک لە سەنتەری شاره‌دێی خورماڵ لە گەڕەکی داڵانی دەستی پێ کرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر لە 930 هەزار پێوەری زیرەک لە کۆی نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەستراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیارە لە مانگی شوبات (مانگی دوو)ی ساڵی 2022 کۆتایی به به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بێت و تەواوی هاوبەشانی کارەبا ببنە خاوەنی ئه‌م پێوه‌ره، بۆ پڕۆژه‌كه‌ش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕی 253 ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.