وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هاووڵاتییان بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئاپی خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی ڕاسته‌وخۆ داواكاری و سكاڵای خزمه‌تگوزاری كاره‌با تۆمار بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: لە رێگەی ئاپی (پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی) راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاووڵاتییان دەده‌ینه‌وه.
ئاپه‌كه لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتییان دانراوه و له ئێستاشه‌وه پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی كارایه و كار ده‌كات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لە ڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لە ماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێنەوە.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لینكی ئاپی (پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی)یه بۆ هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر سكاڵا و داواكارییه‌كان له خزمه‌تگوزاری كاره‌با هه‌بێت:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.