وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ئاماده‌سازی و هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێ كردووه بۆ ڕێگریكردن له لافا و بارینی بارانی وه‌رزی زستان.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڵاوی كرده‌وه: بە مەبەستی ڕێگری‌کردن و کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو و باران لە وەرزی زستاندا لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چاڵەکانی ئاو دەستی پێ کرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، ئەمەش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌سازییانه ده‌بێت كه به‌ر له هاتنی وەرزی زستان ئه‌نجام ده‌درێن.
لای خۆشییه‌وه بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارە تەلەفۆنێکی بڵاوکردۆتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات له ڕێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه لە کاتی تێبینیکردنی هەر گیرانێکی مەنهۆڵ و چاڵەکانی ئاو لە شاری هەولێر ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ژمارەی تەلەفۆنەكهی داناوه كه بریتییه له (07511624550) و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه له بوونی هه‌ر گیران و كێشه‌یه‌كی مه‌نهۆڵه‌كان تیمەکان به زووترین كات دەگەنە شوێنەکە و خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.