ئێوارەی دوێنێ پێنجشەم بەسەرپەرشتی کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرێوەبەرانی گشتی و قایمقام و بەرێوەبەری شارهدێیهكانی سنووری پارێزگا ئەنجامدرا.
لە تەوەرێكی کۆبوونەوەکەدا کاکەمین نەجار باسی لە ئەرکی کادیرانی پارتی لەنێو حکوومەت کرد و ڕایگەیاند: رێبازی بارزانی رێبازی خزمەتکردن و دابینکردنی ژیانێکی فەراهەم و خۆشگوزهرانییه بۆ هاوولاتییانی هەرێمی کوردستان.
ههروهها ڕایگهیاند: کادیرانی پارتی لەنێو حکوومەت دەبێت بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان تەواوی تواناکانی خۆیان بۆ خزمەتکردن خەڵکی و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە خزمەتدابن.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە هەڤال کاکەمین نەجار باسی لە هەڵمەتی بانگەشەی پارتی کرد بۆ سەرکەوتن و دووبارەبوون بە حزبی ژمارە یەک لە عێراقدا و ڕایگەیاند: ئێمەی پارتییەکان شەرم لە رابڕدووی خۆمان ناکەین و کردەوە و مێژووی خۆمان شایەدی بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان دەدەن، بەوپەڕی شانازییەوە دەچینەوە نێو خەڵکی خۆمان و پێیان دەڵێین بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگبدەن بە کاندیدانی پارتی و سەرۆک بارزانی.
ههروهها ڕایگهیاند: ئومێدمان بە هەڤاڵانی خۆمان و دەنگدەرانی خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان هەیە کە پارتی هەر لە لووتکەدا دەپارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.