كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن جه‌ختی كرده‌وه كه په‌ڕه‌ی ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق باركۆدی پارێزراوی تێیدایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته ناكرێ و له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه دروست كراوه كه پاره‌ی فه‌رمی عێراقی دروست كردووه.
جومانه ئهلغلایی گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: په‌ڕه‌ی ده‌نگدان باركۆدی پارێزراوی گرینگی تێدایه و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ویره‌ی كه پهڕهكهشی پێ دروستكراوه جیاوازه له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌ی ئاسایی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ كۆپی و ساخته بكرێ.
جومانه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئامێره‌كانی كۆپیكردن ناتوانن ئه‌و باركۆده نهێنییانه‌ی له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ده‌نگدانه‌كان هه‌یه دروستی بكه‌ن یان كۆپی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و باركۆدانهی له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ده‌نگدانه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه ئامێره‌كانی سه‌ر سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌ڕه‌ی دروست به‌وپه‌ڕی خێراییه‌وه بخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئامێره‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌ڕه‌ی ئاسایی قبووڵ ناكات و نایخوێنێته‌وه.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كۆمپانیایه‌ی په‌ڕه‌ی ده‌نگدانه‌كانی داهاتووی عێراقی دروست كردووه، هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه‌یه كه پاره‌ی فه‌رمی عێراقی دروست كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمپانیاكه ئه‌وپه‌ڕی پارێزراوی له دروستكردنی هه‌ویری په‌ڕاوی ده‌نگدان و باركۆدی پارێزبه‌ندی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها په‌ڕاوه‌كانیش به هاوكاری و پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كانی عێراق به‌رهه‌مهێنراون.
جێی باسه ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو ڕۆژ پێشتریش له ڕۆژی 8ی مانگ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێ و تێیدا 3249 كاندید ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.