وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، كاروانێكی تری ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنا گه‌یشته شاری به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی كرده‌وه، كۆمپانیای گشتیی به بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كانی عێراق كاروانێكی تری ڤاكسینی دژی په‌تای كۆڕۆنای به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
كاروانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنا بریتییه له 249 هه‌زار و 600 ژه‌مه ڤاكسین، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ناوی جۆری ڤاكسینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، به پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ژه‌مه ڤاكسینه‌كان كراوه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق گه‌یشتنی كاروانێكی تری ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنای له جۆری ڤایزه‌ر ڕاگه‌یاندبوو كه بڕه‌كه‌ی 400 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.