دۆخى ئێستای ئافره‌تانى ئه‌فغانستان له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی تاڵیباندا بۆته جێگه‌ى سه‌رنج و گفتوگۆى هه‌موو لایه‌ك له جیهاندا به‌تایبه‌تیش ڕێگریكردن له كاركردن و چوونی كچان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
نوێترین باس و خواسی دۆخی ئافره‌تانی ئێستای ئه‌فغانستان، ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و 250 ئافره‌ته دادوه‌ره‌یه كه پێشتر له وه‌زاره‌تى داد كاریانكردووه و ماوه‌ی دوو مانگیشه هیچ كامێكیان نه‌چوونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان.
عه‌زیزه پیاندۆرى یه‌كێكه له‌و دادوه‌رانه‌ى پێش هاتنی تاڵیبان له دادگاى مه‌ده‌نى شارى مه‌زار شه‌ریف دادوه‌ری كردووه، ئێستا نیشته‌جێى شارى دۆشهنبهى پایته‌ختى تاجیكستانه، ئه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێ.
عه‌زیزه بۆ ئاژانسی (سكاى نیوز) ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده تا ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نوێی ئه‌فغانستانه‌وه هیچ بڕیارێك دژ به دادوه‌ره ئافره‌ته‌كان نه‌دراوه، به‌ڵام ئێمه ترسمان هه‌یه، به‌تایه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێشوودا چه‌ندجارێك پڕۆسه‌ی دادگایى سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانمان ئه‌نجامداوه.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتییان له ده‌سته، پێشتر له كاتی دادگاییكردندا به‌ڵێنى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خۆیان له ئێمه دابوو، بێگومان زانیاریشمان هه‌یه به‌شێك له‌و چه‌كدارانه ئێستا به دواى دادوه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێن به تایبه‌تیش دادوه‌ره ئافره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیاندۆزنه‌وه و تۆڵه‌ى خۆیانیان لێ بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.