ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 12 کیلۆ گڕام ماددەی هۆشبه‌ری له جۆری کریستال ڕاگه‌یاند و ئه‌و سێ كه‌سه‌ش كه كاری بازرگانی مادده‌كانیان كردووه ده‌ستگیركراون.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایانگه‌یاند: دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگریی لەسەر هاتووچۆی 3 بازرگانی ماددەی هۆشبه‌ر له جۆری کرستال له‌نێوان هەردوو شاری مووسەنا و بابل، مەفرەزەکانمان به چاوکراوەیی و وەرگرتنی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و ڕەزامەندی دادوەر، توانیان 3 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه بڕی 12 کیلۆگڕامی مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه.
دوای وەرگرتنی وتەکانیان، هه‌رسێ تاوانبار دانیان به تاوانه‌كه و كاری بازرگانیكردنیان به ماددەی هۆشبەر له‌نێوان پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دانا، دواتریش بە مەبەستی وەرگرتنی سزاكانیان ڕەوانەی لایەنه پەیوەندارەکانی دادوەری کران تا بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
و/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.