ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی 9ی 2021 دكتۆر یوسف ئیبراهیم ، نوێنه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول له پاریس به‌هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم له فه‌ڕنسا به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی دكتۆر یوسف ئیبراهیم له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پاریس كۆچی دهایی كرد.
گوتیشی: ڕوژی دوشەممە رێکەوتی 2021 /9/27 کاتژمێر6 ی ئێوارە، لە ئەنستیتوی پاریس، مەراسێمەک بۆ دوایین ماڵئاوایی ساز دەکرێت.
له باره‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ كوردستان و به‌خاكسپاردنی دۆڵه‌مه‌ری ڕایگه‌یاند: ڕوژی سێشەممە تەرمەکە بەرەوکورستان بەڕێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.