كهمێك بهر له ئێستا پێنچ موشەك ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە سنووری باشیك کران.
لهو بارهیهوه بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند:ئهمشهو ههینی پێنچ موشەك ئاڕاستەی سەربازگەی سوپای تورکیا لە سنوری باشیك کران.
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان گوتیشی :سێ لەو موشەکانە تەقیوەتەوە و دووانیش نە نەتەقاونەتەوە و موشەکەکان لەنزیك سەربازگەیەکە کەوتونەتە خواراوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.
شایهنی باسه لەماوەی چەند سێ مانگی ڕابردوو ئەمە سێیەم جارە موشەك ئاراستەی ئەم سەربازگەیە دەکرێت،کە تا ئێستاش دیار نیە ئەو موشەکانە لەکویوە ئاڕاستە دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.