Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:09

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە پارێزگای زیقار کرایه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

تەقینەوەیەک لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار، تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.