Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 02:00

کۆیە : ڕووداوێکی ھاتووچۆ دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 6 کەس

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کۆیە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی سەرەکی کۆیە-ھەولێر بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ھاتووچۆی کۆیە ھاتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، 25ـی ئەیلوولی 2021 لە ڕێگەی سەرەکی کۆیە - ھەولێر لە نزیك کارگەی غازی گردجادر ڕووداوێکی ھاتووچۆ ڕوویدا، لە ئەنجامدا ھاووڵاتیێک بەناوی "شوکریە ڕەزا اسماعیل" گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھۆکاری دروستبوونی ڕووداوەکە ئاشکرادەکات، کە بەھۆی ئەنجامدانی کرداری پێشکەوتنی ھەڵەوە بووە، بووەتە ھۆی دروست بوونی ڕووداوی ھاتووچۆ لە نێوان ھەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری "نیسان سەنی"  و "پیكاپ مسیۆبۆشی" لە ئەنجامدا کەسێك گیان لە دەست دەدات بەناوی "شوکریە ڕەزا اسماعیل"، ھەروەھا 6 کەسی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.