Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 02:00

کەرکووک: لە ماوەى دوو هەفتەى رابردوودا 17 چەکدارى داعش کوژران

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا لە باشووری شارى کەرکووک بەڕێوەدەچێت، کوشتنی 17 ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، راگەیەندرا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شارى کەرکووک زیادکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکانی دۆڵی چای، چیای حەمرین، پردێ و خۆر لە گوندەوارەکانی باشووری کەرکووک چڕکراوەتەوە و لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا، 17 تیرۆریست کوژراون.

لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری ئەوەشی بڵاوکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە گوندەوارەکانی نێوان شارەکانی کەرکووک-سەڵاحەددین و موسڵ زیاتر دەکرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.