بەشی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی 40 مەتری و 100 مەتری، بڕیاریشه لە داهاتوودا کار بۆ ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی دیکەش بکرێت.
فازڵ حاجی ،گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەشی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و لە قۆناغی یەکەمیشدا کار بۆ ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی 40 مەتری و 100 مەتری دەکرێت.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات ڕێکخستنەوەکە بە دانانەوەی هێماکانی هاتووچۆ و هێڵکاری کردنەوەی شەقامەکان و دروستکردنی هێڵی پەڕینەوە دەگرێتەوە.
ڕاشیدەگەیەنێت، لە قۆناغی داهاتوودا سەرجەم ئەو شەقامانە دەگرێتەوە کە پێویستییان بە ڕێکخستنەوە هەیە.
شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا لە هەڵمەتێکی دیکەی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان، هەڵمەتێکی فراوان لەلایەن بەشی ئەندازەی هاتووچۆوە بۆ چاکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ترافیکەکان ئەنجامدرا، ئێستاش کار دەکرێ بۆ ڕێکخستنەوەی شەقامەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.