Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 01:03

پێکھاتەکان: بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ دەشتی موسڵ دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین

کوردستان TV
100%


 پێکھاتەکانی دەشتی موسڵ رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ ناوچەکانیان بگەڕێتەوە و ماددەی 140جێبەجێ بکرێت، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە تەنھا پارتی دەتوانێت جارێکی دیکە ئارامی بۆ ئێمە بگەڕێنێتەوە.

ئەحمەد حەسەن، ناسراو بە ئەبوو کازم، کە کوردی شەبەکە، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند:  ئێمە وەکوو کوردانی شەبەک لە سنووری پارێزگای مووسڵ لە دەشتی موسڵ دەنگی خۆمان دەدەین بە پارتی دیموکراتی کوردستان و خۆمان بە بەشێک لە ھەرێمی کوردستان دەزانین، ئەم جارەش دەنگ دەدەین بۆ ئەوەی پارتی کار بکات بۆ ئەوەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت و ناوچەکانی ئێمە بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و بەئارامی بژین، چونکە لە دەشتی نەینەوا بەھۆی نەبوونی ھێزی پێشمەرگەوە، بەردەوام تەعەدامان لێ دەکرێت، بۆیە دەنگ دەدەین بۆ ئەوەی پێگەی پارتی بەھێز بێت و کار بۆ مافەکانمان بکات.

فراس باجەلانی، لە سنووری مووسڵ،  له‌ باره‌ی كاندیدانی پارتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت: لە سنووری ئێمە خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و دەنگیان پێ دەدەن، چونکە دەزانن کاتێک ھێزی پێشمەرگە لە سنوورەکە بوو ناوچەکانیان چەند ئارام بوو و ئێستا ئارامییان نەماوە و بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین، بۆیە دەنگ دەدەن بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نوێنەرانی پارتی لە بەغدا کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکانیان، چونکە متمانەی زۆریان بە پارتی ھەیە.

محەمەد ئیسماعیل، ھاووڵاتییەکی عەرەبی سنووری مووسڵە، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه‌: ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانە و دەمانەوێت ناوچەکانی ئێمەش ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان بێت و کار بکرێت ماددەی140 جێبەجێ بکرێت و ناوچەکانمان بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، چونکە دەزانین ئەو مادەیە جێبەجێ بکرێت، ناوچەکانی ئێمەش دەبێتە شوێنی پێکەوەژیان و ھەرێمی کوردستان ڕێزێکی زۆر لە پێکھاتە و نەتەوەکان دەگرێت، چونکە عێراق لەجیاتی خزمەتکردن ستەممان لێ دەکات، بۆیە باشترە سەر بە ھەرێمی کوردستان بین و ئەوان حوکمی ئێمە بکەن، بۆیە دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.