Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 01:03

حکوومه‌تی هه‌رێم کێشه‌ی کاره‌بای گوندی شێخ وه‌یساوا له‌ پارێزگای سلێمانی ​چاره‌سه‌ر کرد

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كاره‌بای گوندی شێخ وه‌یساوا له‌ پارێزگای سلێمانی ​چاره‌سه‌ر ده‌كات .

لەسەر بودجەی (٨%) داهاتی کارەبا بە سەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی،  بە تێچوی زیاتر لە (٨٥) ملیۆن دینار، پرۆژەی دانانی محەولە بۆ گوندی شێخ وەیساوا لە سنوری کاری هۆبەی کارەبای مامە یارە لەسەر فیدەری ( ١٢٧ ) جێبه‌جێ ده‌كرێت .
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئەندازیار عه‌تا حسن فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه‌ رایگه‌یاند:  پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ فراوانكردنى تۆڕى كاره‌باى گوندی شێخ وەیساوا كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ى زیاتر له‌ 120 ماڵ ده‌بن و كێشه‌ى كاره‌بایان هه‌بوو، به‌ته‌واوبوونى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش، كه‌ دانانى محه‌ویله‌یه‌كى نوێ و 50 ستونى كاره‌با له‌ خۆ ده‌گرێت و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.