له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی بازنەکانی ھەڵبژاردن د. ئەشواق جاف کاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 3ـی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و سنووری ئه‌و بازنه‌یه ده‌مناسن و له‌نێو خه‌ڵكی خۆمم، زیاتر به‌رگری له داوا و مافه‌ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پێشمه‌رگه دكه‌م و هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی كه به ده‌ست نه‌هاتوون له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق.
ڕوونی كرده‌وه ، زیاتر له خوله‌كانی ڕابردوو هه‌وڵمان دا له ڕێگه‌ی پرۆژه یاسایه‌ك مافی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌نفال و شه‌هیدانی كیمیاباران ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند تا ئه‌و حالهتانهمان دیاری كرد، له خولی سێیه‌م دیسانه‌وه هه‌وڵمان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست نه‌توانرا ئه‌و كاره ته‌واو بكرێت، له‌و خوله‌ش ئه‌گه‌ر من یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تر ده‌رچوو له سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
د. ئەشواق جاف کاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 3ـی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند : له خولی پێنجه‌م زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین ماف به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بدرێت وه‌ك ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه .
گوتیشی: جگه له‌وه‌ی له خولی دووه‌م و سێیه‌م كه ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووم، به‌ڵام هه‌میشه له ناو خه‌ڵكم، من ته‌نها نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بووم، به‌ڵكو نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بووم به ڕووحی كوردایه‌تی كار كردووه .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌كو فراكسیۆنی پارتی جگه له به‌ده‌ستهێنانی مافی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌واوكه‌ری ڕێكاره‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئه‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان و قوربانییان و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكه‌ش له پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت له‌و خوله .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه له ڕابردوودا به ده‌ست ڕژێمی به‌عس، وه‌كو پارتی به یاسایه‌ك جێگیری ده‌كه‌ین، پلانێك هه‌بوو دژ به گه‌نجانی كوردستان به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه نه‌توانرێت دابمه‌زرێن، پلانمان زۆرن وه‌كو پارتی پرۆژه‌ی چاكسازی له گه‌ڵ به‌غدا پێكه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین، له هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌وڵی وه‌به‌رهێنان ده‌ده‌ین بۆ ڕه‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ گه‌نجان، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی خاپوور كراون.
له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند: پارتی پارێزه‌ری كیانی كوردستانه، هه‌روها ئه‌ندامانی پارتی په‌روه‌رده‌كراون له قوتابخانه‌یه‌ك كه مامۆستایه‌كی زیره‌كی هه‌یه ئه‌ویش جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه كه فێری كردووین به‌رده‌وام به‌رگریكار بین و مساوه‌مه نه‌كه‌ین له سه‌ر مافه ڕه‌واكانمان .
داڕشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.