كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد كه توانای سه‌ركه‌وتنی ئامێره‌كانی هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی عێراق 100%ه.
جومانه ئه‌لغلایی گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز) ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردن كردووه، ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئامێره‌كانی هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان 100%.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌نگدانی ئه‌زموونی بۆ 2179 بنكه‌ی كۆمیسیۆن له پارێزگاكان ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت ڕیژه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بێ ئه‌ندازه‌یه و ته‌واو دروسته.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ده‌نگدانه ئه‌زموونییه‌كه‌دا به ماوه‌ی 2 كاتژمێر ئه‌نجامی سه‌رجه‌م بنكه‌كان گه‌یشته‌وه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسۆن و ئه‌نجامه‌كانیشیان ته‌واو هاوشێوه بوون.
جومانه ئه‌لغلایی پێرێ هه‌ینی به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌و په‌ڕه‌ی بۆ ده‌نگدانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌كاردێت باركۆدی پارێزراوی گرینگی تێدایه و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ویره‌شی كه په‌ڕه‌كه‌ی پێ دروستكراوه جیاوازه له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌ی ئاسایی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ كۆپی و ساخته بكرێ.
گوته‌بێژه‌كه ڕاشیگه‌یاندبوو: ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه په‌ڕه‌ی ده‌نگدانه‌كانی دروست كردووه، هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه‌یه كه پاره‌ی فه‌رمی عێراقی دروست كردووه.
جێی باسه ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو ڕۆژ پێشتریش له ڕۆژی 8ی مانگ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێ و تێیدا 3249 كاندید ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ئه‌ندامی په‌له‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.