ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له ئێران كرد ده‌ست بكات به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی په‌یوه‌سته به سنوور و شه‌تولعه‌ره‌به‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی 76مین خولی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆڕك له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه حسێن ئه‌میرعه‌بد ئه‌لهه‌بان كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێ كردووه هه‌نگاو بنێن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی په‌یوه‌سته به سنووره‌كانی وشكانی و ده‌ریایی و دیاریكردنی سنووری نێوده‌وڵه‌تی شه‌تولعه‌ره‌ب.
R T
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.