حكوومه‌تى تاڵیبان له ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داواى له فرۆكه‌كانی جیهانى كرد له كابوولهوه ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵێنى ئه‌وه‌شی دا هاوكارییه‌كى ته‌واوی كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى بكات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى تاڵیبان هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه تا وڵات به ڕووى جیهان بكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كى كه‌م و دیاریكراو له فڕۆكه‌كانى فریاكه‌وتن و سه‌رنشین به‌رده‌وامن له هاموشۆكردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ته بی گه‌شته بازرگانییه‌كان تا ئێستا ده‌ستییان پێ نه‌كردۆته‌وه.
ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ى كابوول كراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى گواستنه‌وه‌ى هه‌زاران كه‌س له ئه‌فغانى و بیانییه‌كان زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وتبوو، هاوكات چه‌ند تیمێكى ته‌كنیكى ده‌ره‌كى هاوكاربوونه له چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان وه‌ك هێڵى ئاسمانى پاكستان چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیاریكراوی خستۆته‌ڕوو، باسیش له‌وه ده‌كرێ نرخه‌كانى پلیتى فڕۆكه‌خانه‌ى كابوول زۆر كه‌متره له نرخه ئاساییه‌كان.
عه‌بدولقادر بهڵخى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه باس له‌وه ده‌كات كه زۆرێك له ئه‌فغانییه‌كان به‌هۆى هه‌ڵپه‌ساردنى گه‌شته ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كان له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌فغانستان.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: ئیماڕهتى ئه‌فغانستان هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانى دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌ته‌واوى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو گرفته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى كابوولیش چاره‌سه‌ر كراوه.
SKY NEWS
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.