ڕاوێژكارى دارایى و ئابوورى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكدا باسى له‌وه كرد، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 یه‌كێكه له كاره سه‌ره‌كییه‌كانیان.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایى و ئابوورى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2022 زیاتر كار بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌كی ده‌كه‌ین كه تا ئێستا له‌سه‌ر عێراق ماون و بێگومانیش نه‌دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه ئاماژه‌یه‌كى دارایى نێوده‌وڵه‌تى باش نییه.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند، تا ئێستاش پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه بۆ ته‌واوكردنى، گوتیشى: دانه‌وه‌ى قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان، عێراق له‌نێو پۆلینێكى باش داده‌نێ.
مانگى ڕابردوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو، بودجه‌ى ساڵی 2022 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده ده‌كرێ، تاڕاده‌یه‌كیش جیاوازه له‌گه‌ڵ بودجه‌كانى دیكه و زیاتر جه‌خت له پابه‌ندبوونه‌كانى عێراق ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى له لێدوانێكدا بۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسان ڕوونی كردبووه‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات پڕۆژه بودجه‌یه‌كی نوێ بداته په‌رله‌مان به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ی عێراق ئه‌نجام بدرێ، جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پڕۆژه‌كه زیاتر چاكسازییه و له‌وانه‌شه له ڕووى سیاسییه‌وه قورس بێ.
كنوز میدیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.