Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 00:33

به‌ به‌شداری سه‌دان هه‌زار که‌س رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق روکن ئەحمەد سەلیم رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی کە تایبەت بە پاراستنی گیانی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن دانراوە، بەسەرکەوتووی جێبەجێ کراوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەحمەد سەلیم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پلانێکی تایبەتی بە ئامانجی پاراستنی گیانی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێنی داناوە کە بەسەرکەوتوویی لە لایەن ھێزە ئەمنییە و ھەواڵگرییەکانەوە، جێبەجێ کراوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی جێبەجێکردنی پلانەکەدا، پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی رێگرتن لە بەئامانجکردنی زیارەتکاران لە لایەن گرووپە تیرۆریستەکانەوە، ئەنجامدراون.

ئەمڕۆ دووشەممە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن لە شاری کەربەلا باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت کە سەدان ھەزار کەس لە مەزھەبى شیعە تیایدا بەشداری دەکەن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.