لە وڵاتی ئیکوادۆر کیشوەری ئەمریکای باشوور لە بەندیخانەیەکدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکاندا دروست بوو، بەپێی ئامارە بەراییەکان 24 کەس کوژران و 48 کەسیش برینداربوون.
لە بەندیخانەی لیتۆرال لە شاری گوایاکیلی رۆژئاوای ئیکوادۆر، بەهۆی ململانێی نێوان چەتەکان بۆ سەرکردایەتی، پێکدادان دروست بووە.
بەپێی روونکردنەوەی بەرپرسانی بەندیخانەکە، لەو شەڕ و پێکدادانەی کاتەکانی بەیانی لەنێوان چەتەکان روویداوە، پێنج زیندانی سەریان بڕدراوە و ئەوانی دیکەش بە چەقۆ کوژراون.
بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و یەکەی سەربازیی گەیشتوونەتە بەندیخانەکە.
لەو تۆمارە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر زیندانی چوونەتە سەربانی بەندیخانەکە و دەنگی تەقە و تەقینەوەش لە بەندیخانەکە دەبیسترێت.
بەپێی راگەیاندنی ناوخۆ، شەڕ و پێکدادانەکان لە قاوشەکانی هەشت و نۆ لەنێوان ئەندامانی چەتەکانی لۆس لۆبۆس و تیگویرۆنس روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.