Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 13:49

شاره‌وانی هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی ته‌یراوه‌ جێبه‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

لەپێناو پاک و خاوێنی ژینگەی شار و خزمەتکردنی هاووڵاتییان، ســــەرۆکایەتی شــارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبێت لە گەیاندن و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەولێر.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک، ژمارەیەک کۆڵانی گەڕەکێک نۆژەن کرانەوە، هه‌روه‌ها لە ڕێگەی تیمی ئەندازیاری هۆبەی هونەری دەستکرا بە ئەنجامدانی پڕۆژەی داڕشتنی کۆنکریت بۆ چەند کۆلانێک لە گەڕەکی تەیراوە.

شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: کۆنکرێتکردنی ئەم کۆڵانانە لە کاتێکدایە کە دوای بەدوواداچوونی وردی تیمەکانمان دەرکەوت کە بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەڕۆ و خراپی کۆڵانەکان کە کێشەی زۆری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی گەڕەکەکە دروستکردبوو، بۆیە بڕیار درا بە نۆژەنکردنەوەیان.

ڕاشیگه‌یاند: بە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵک و شارەکەمان و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستە بەردەوام دەبین لە رێکخستن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.