Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 13:48

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا مەلا عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانی زانایانی ئیسلامی لە پڕۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەتیش ڕۆڵی گرینگی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. 

سەرۆکی حکومەت هه‌روه‌ها هیوای خواست زانایانی ئایینی بەردەوامبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هزری تووندڕەوی و بەرگریکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێو کۆمەڵگەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.