له گه‌ڕی سێیه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له شاری به‌سره، یانه‌ی مینا میوانداری یانه‌ی زاخۆی كرد، له‌م یاریه‌ش، یانه‌ی زاخۆ سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی سی و سێ، یاریزان ئه‌مجه‌د وه‌لید گۆڵێكی بۆ زاخۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی، لوكاس سانتۆس گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی زاخۆی به‌ده‌ستهێناو سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپی میوان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی زاخۆ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و میناش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له خوله‌كه دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.