Erbil 38°C سێشەممە 18 ئاب 06:45

پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند ناسر حەسەنی کرد

کوردستان TV
100%

بەنوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (ناسر حەسەن)ی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە 2.10.2021 بەنوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى د.سالار عوسمان، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لەماڵەکەى خۆى سەردانی دەرهێنەر و هونەرمەندی گەورەی بواری درامای کوردى (ناسر حەسەن)ی کرد.

پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا وێڕای گەیاندنى سڵاوى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هونەرمەند، لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.

جێگەی باسە چەند ڕۆژێکە دەرهێنەر و هونەرمەندی گەورەی بواری درامای کوردى (ناسر حەسەن) باری تەندروستی ناجێگیرە.

.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.