پارێزەر جاسم ئەلعیساوی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنبار دایدهگهیێنێت: ،خەڵکێکی زۆر لە ئەنبار متمانەیان بە پارتی و سەرۆک بارزانی هەیە، چونکە سەرۆک بارزانی بوو هەموو دەرگاکانی کوردستانی بە ڕووی ئاوارە عەرەبەکاندا کردەوە و هیچ جیاوازییەکی لە نێوان هیچ پێکهاتەیەکی عێراقیدا نەکرد.
پارێزەر جاسم ئەلعیساوی تبە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: گەڵک متمانەیان بە پارتی و سەرۆک بارزنی هەیە کە توانییان بە بودجەی ١٢٪ هەرێمەکەیان ئاوەدان بکەنەوە و خەڵکیش هۆشیارە و دەزانێت کێ خزمەت بە خەڵکی دەکات، بۆیە دەنگی پێ دەدەن.'
گوتیشی : خەڵکی ئەنبار و فەلووجە متمانەیەکی گەورەیان بە پارتی هەیە و بە هەزار کەس بە لێشاو دێنە نێو ڕیزەکانی پارتی و دەیانەوێت لەم حزبە گەورە و پڕسەروەرییەدا خزمەت بە شارەکەیان بکەن..
راشیدهگهێنێت: سەرۆک بارزانی پێی ڕایگەیاندووین خزمەت بە خەڵکی شارەکە بکەین و خەڵکیش زۆر کەیفخۆشە بە هاتنی پارتی بۆ پارێزگای ئەنبار و خەڵکی ئەنبار و فەلووجە دەزانن پارتی و سەرۆک بارزانی دەیانەوێت خزمەت بە هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.