وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگەوازێک بۆ ئاماده‌کردنی دیزاینی سایدی کۆنی رێگای نێوان دهۆک - هەولێر دەکات .
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشتەجێکردن لە راگەیاندراوێکدا بڵاویكرده‌وه و بانگه‌واز بۆ کۆمپانیا و نووسینگه راوێژکارییە شیاوه‌کان ده‌کات بۆ ده‌ربڕینی گرنگیدانیان له پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزاری راوێژکاری بۆ ئاماده‌کردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان و پشکنینیه‌کانی خۆل و پێوانی تۆبۆگرافی و دیزاینه‌کان و خشته‌ی چەندێتی و شرۆڤه‌کردنی برگه‌کان بۆ رێگای (دهۆک - هەولێر).
راشیده‌گه‌یه‌نن: رێگاکە له یه‌ک ساید و دوو رێڕەو پێکدێت کە دەبێت دروستبکرێتەوە بە گرێدەکی نوێ کە گونجاو بێت لەگەڵ سایدە نوێیەکە، ماوەی پڕۆژەکەش شەش مانگە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: کە پێویستە دۆکیومێنته‌کان (وێنه‌یه‌کی ره‌سه‌ن و CD) راده‌ستی (وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارگێری و دارایی، گرێبەستە گشتییەكان) بکرێت له 1/11/2021 کاتژمێر 12:00ی پێشنیوەڕۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.