Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 22:38

له‌هه‌ولێر هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان دەست پێدەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین
کوردستان TV
100%

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان دەستپیدەکات بۆ دروستنەبوونی کۆبوونەوەی ئاو ڕوودانی لافاو بەهۆی مەنهۆڵەکانەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی باران بارین کۆبوونەوەی ئاو دروست دەبێ و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو، بۆیە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی به‌ هەماهەنگی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر کۆمپانیاکانی پاکكردنەوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چەند خۆبەخشێک هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان دەست پێدەکات.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: هەڵمەتەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دوای کۆتاییهاتنی هەڵمەتەکەش فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەردەوام دەبێت لە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.