Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 22:38

دهۆک.. زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری ته‌رخانکرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان لە دوو فەرمانی وەزاریدا دوو گوژمەی بە زیاتر لە ملیارێك دیناری بۆ جێبەجێكردنی 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج كرد.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەو دوو گوژمەیە لەسەر ڕێژەكانی 15%ی داهاتی شارەوانی و ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوێرەی ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات خەرج كراوە. 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەمەش لەكاتێكدایە تەنیا لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 397 پرۆژ بە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی سه‌ر به‌ وەزارەتمان جێبەجێ كراون و چەندین پرۆژەی دیكەش لە پلاندان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.