كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ژماره‌ى ئه‌و كارتانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ران وه‌رگیراوه‌ته‌وه تا له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شدارى بكه‌ن.
نبراس ئه‌بو سۆده یاریده‌رى گوته‌بێژى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ى كارتى درێژخایه‌ن و كورتخایه‌ن زیاتر له 21 ملیۆن كارته كه له ئێستادا له‌لاى ده‌نگده‌رانه.
باسیشى له‌وه‌ش كرد كه كارته بایۆمه‌ترییه درێژخایه‌نه‌كان زیاتر له 15 ملیۆن كارته، هه‌روه‌ها ئه‌و كارته كورتخایه‌نانه ژماره‌كه‌ى 5 ملیۆن كارته.
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن له ڕۆژى ده‌نگدان ئه‌و كارتانه‌ى كورتخایه‌نن له ده‌نگده‌ران وه‌رده‌گیرێته‌وه تا له پاش پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن سه‌ردانى كۆمیسۆن بكه‌ن.
كنوز میدیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.