لە گەڕەکی ئاشتی شارۆچكهی چەمچەماڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک پێنج ئەندامی خێزانێک سوتاون.
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ ڕاگەیاند: ئاگرەکە بەهۆی گڕگرتنی غازەوە بووە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ کوڕ و کچێک سوتاون، بههۆی زۆری ڕێژهی سوتانهكهیان سێ لە بریندارەکان کە دایک وکچەکە و کوڕێکن ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە .
لهبارهی ڕووداوی ئاگركهوتنهوهكه، هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕایگهیاند: ئهمشهو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا لە چەمچەماڵ پێنج کەس بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە سێ کوڕ و کچێکن له تەمەنهكانی13 و 14 و 20 و 23 لهگهڵ ئافرەتێکی تەمەن 46 ساڵە.
ڕاشیگهیاند: بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییهكهیان سێ لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کران لە سلێمان و ئەوانی تریش لەژێر چاودێریدان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.