Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 18:20

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان :سەرپێچکاران بە پێبژاردنی 250 ھەزار بۆ یەک ملیۆن دینار سزا دراون

200 سەرپێچییان لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا، 200 سەرپێچییان لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.

نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە رێوشوێنی پێویستیان لەبارەی سەرپێچی و پێشێلکارییەکان لەلایەن کاندیدانەوە لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان گرتووەتەوەبەر و گوتی: "تا ئێستا لە پارێزگاکان، 200 سەرپێچمان لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن کاندیدانەوە تۆمارکردووە، ھەروەھا سەرپێچکارانیش بە پێبژاردنی 250 ھەزار دینار بۆ یەک ملیۆن دینار سزا دراون".

نیبراس ئەبو سۆدە ئاشکراشی کردووە کە تا ئێستا ژمارەیەک کاندید بەهۆکاری جیاجیا، دوورخراونەتەوە و ژمارەیەکی دیکەیش بە ئامانجی تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان لەبەرامبەریان، رەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی کراون.

جەختیشی کردەوە کە فشارە دەرەکییەکان کاریگەرییان نابێت لەسەر کاری کۆمیسیۆن و گوتی: "رێگا نادرێت ھیچ لایەنێک دەست وەرداتە کاروباری کۆمیسیۆنەوە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.