دادگای تاوانەکانی نەجەف باشووری عێراق، سزای لەسێدارهدانی بۆ تیرۆریستێک بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای موسەننا باشووری ئەو وڵاتە، دەرکرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکردەوە کە بەشداری کردووە لە ئەنجامدانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای موسەننا و لە ئاکامدا، 51 کەس کوژراون و 70 کەسی دیکەیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سزاکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.